کەرتی هێڵی ئاسنینی چین ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی
بەدەستهێناوە، لە ماوەی 11 مانگی یەکەمی ساڵی 2024دا مامەڵەی لەگەڵ 4.008 ملیۆن گەشتی
سەرنشینی کردووە، بەپێی ئەو داتایانەی کۆمپانیای
نیشتمانی هێڵی ئاسنین کە رۆژی چوارشەممە بڵاوکراونەتەوە.
بەپێی بەیاننامەیەک کە لەلایەن کۆمپانیای گروپی
شەمەندەفەری دەوڵەتی چینەوە بۆ سایتی گڵۆباڵ تایمز نێردراوە، ئەمە یەکەمجارە گەشتی سەرنشینەکان
4 ملیۆن تێبپەڕێنێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ خواستێکی بەهێزی گەشتکردن.
لە ساڵی ٢٠٢٣دا کەرتی هێڵی ئاسن ٣.٨٦ ملیۆن گەشتی
سەرنشینی بەڕێوەبردووە، کە بەراورد بە ئەو ساڵە بە ڕێژەی ١٣٠.٤% زیادیکردووە،
کۆی گشتی میلەکانی کارکردنی تۆڕی شەمەندەفەری چین تا کۆتایی مانگی رابردوو نزیکەی
١٦٠ هەزار کیلۆمەتر بووە، کە ٤٦ هەزار کیلۆمەتر هێڵی ئاسنی خێرا لەخۆدەگرێت،
ئەمەش
پێگەی چین وەک پێشەنگی هێڵی ئاسنی جیهانی زیاتر چەسپاندووە.
هەروەها گواستنەوەی سەرنشینانی لە ڕێگەی سیستەمی شەمەندەفەرەوە لەم ماوەیەدا گەشەیەکی
بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، هێڵی ئاسنی چین-لاوس مامەڵەی لەگەڵ 249 هەزار گەشتی سەرنشینی
کردووە و هێڵی ئاسنینی خێرای گوانگژۆ-شێنژن-هۆنگ کۆنگ 24.36 ملیۆن گەشتی سەرنشینی
تۆمارکردووە بە 37.2 لەسەدا ساڵ بە ساڵ زیادی کردووە.