بۆکان هەورامی بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردنەوە

PM:05:52:02/12/2024

2336 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ بۆکان هەورامی بەرهەمێکی نوێی بە ناوی "باران" بڵاوکردەوە.

بۆکان هەورامی لە نوێترین بڵاوکراوەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاماژەی بە بەرهەمە نوێیەکی کردووە بە ناوی باران، کە لە هۆنراوەی یەحیا بەرزنجییە، بورهان موفتی زادە ئاوازی بۆدانەوە، کاری دەرهێنانیشی لەلایەن ئارام سەردارەوە بۆ ئەنجامدراوە.

بۆكان هەورامی، یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی کوردستان، خەڵکی ناوچەی هەورامانە، لەگەڵ ئەوەی خاوەنی چەند بەرهەمێکی تایبەتی خۆیەتی، گۆرانیی هونەرمەندە ناودارەكان دەڵێتەوە.