باشترین چارەسەر بۆ هەڵوەرینی قژ چییە؟

AM:11:21:29/11/2024

13936 جار خوێندراوەتەوە

هەڵوەرینی قژ کێشەیەکی باو و ئاساییە کە بە هۆی فشاری دەروونی، خراپی خۆراک، ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان، یان هۆکاری ژینگەییەوە خەڵکی ڕووبەڕووی دەبنەوە.

بەپێی ماڵپەڕی "healthsite"، قژ هەڵوەرین یەکێکە لە گرفتە گەورانەی کە ژنان و پیاوان پێوەی دەناڵێنن و کاریگەری دەروونیشی هەیە لەسەرییان و هەموو رێگەیەک بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی هەڵوەرینەکە رابگرن، بەڵام هەندێک جار سادەترین چارەسەرەکان سوودی زۆر بەدەست دەهێنن کە دیارترینیان بریتین لە:

١. چای سەوز،چای سەوز بڕێکی زۆر مادەی دژە ئۆکسانی تێدایە کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی هەڵوەرینی قژ، بۆیە خواردنەوەی چای سەوز لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی هاندانی میتابۆلیزم و بەرزکردنەوەی تەندروستی گشتی.

٢. ئاوی گوێزی هیندی،پڕە لە ماددە خۆراکییەکان کە پاڵپشتی تەندروستی قژ دەکەن خواردنەوەی ئاوی گوێزی هیندی لەسەر گەدەی بەتاڵ جەستە شێداردەکاتەوە و ماددە خۆراکییە گرنگەکان بە جەستە دەبەخشێت هەروەها سوڕی خوێن چالاک دەکات و تەندروستی قژ باشتر دەکات.

٣. وەرگرتنی ڤیتامینەکان ئەویش دەبێت پزیشک دوای ئەنجامدانی پشکنین دەستنیشانی بکات.

٤. رۆژانە خواردنەوەی بڕێکی گونجاوی ئاو یارمەتیدەرە لە باشترکردنی تەندروستی قژ.

٥. خواردنی میوە و سەوزەکانهاوکارن بۆ بەهێزبوونەوەی قژ.