ترەیلەری فەرمی بەشی دووەمی Squid Game بڵاوکرایەوە

PM:07:20:27/11/2024

8420 جار خوێندراوەتەوە

ترەیلەرە چاوەڕوانکراوەکەی بەشی دووەمی زنجیرەیSquid Game بڵاوکرایەوە و لی یۆنگ جای کە رۆڵی سیۆنگ گی هون دەگێڕێت ناسراو بە یاریزانی ٤٥٦ی دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ رۆڵەکەی، ئەمجارە لە ئەرکێکدایە بۆ ئەوەی بە یەکجاری و بۆ هەمیشە کۆتایی بە کێبڕکێیە ترسناکەکە بهێنێت.

رۆژی چوارشەممە، بەرهەمهێنەرانی نێتفلێکس ترەیلەریSquid Game 2یان بڵاوکردەوە، ئەمەش دوای سێ ساڵ لە پەخشکردنی بەشی یەکەمی زنجیرەکە و سەرکەوتنە گەورەکەی.

بەشی دووەمی زنجیرەکە لە دەرهێنانی هوانگ دۆنگ هیوکە و بڕیارە لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بۆ یەکەمجار لە نێتفلێکس نمایش دەکرێت.