بۆکان هەورامی بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

PM:09:03:25/11/2024

3276 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانبێژ بۆکان هەورامی نوێترین بەرهەرمی خۆی بڵاودەکاتەوە.

بۆکان هەورامی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژە بە گۆرانییە نوێیەکەی دەکات و نووسیویەتی " لەگەڵ کاک ئارام ئەمشەو بڕیارماندا 2024/12/1 ڤیدیۆ کلیپی باران بڵاوبکەینەوە"

بۆكان هەورامی، یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی کوردستان، خەڵکی ناوچەی هەورامانە، لەگەڵ ئەوەی خاوەنی چەند بەرهەمێکی تایبەتی خۆیەتی، گۆرانیی هونەرمەندە ناودارەكان دەڵێتەوە.