زۆر کەس پێیانوایە دانانی مۆبایلێکی تەڕبوو لەناو کیسەیەک یان قاپێکی پڕ لە
برنج یارمەتیدەر دەبێت بۆ هەڵمژینی شێ، بەڵام شارەزایانی تەکنەلۆژیا ئەم ستراتیژە
تەنها بە ئەفسانەیەک دەزانن و دەڵێن: "هیچ پەیوەندییەکی بە راستییەوە نییە".
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری ،"Aljazeera" ، شارەزایان ئامۆژگاری ئەوە دەکەن
کە مۆبایلێکی تەڕ لەناو برنجدا دانەنرێت، چونکە ئەمە رێگە بە گەردیلە بچووکەکانی
برنج دەدات بچنە ناو پێکهاتەکانی ناوەوەی مۆبایلەکە ئەمەش زیان بە مۆبایلەکە دەگەیەنێت.
یەکەم شت کە پێویستە بیکەیت ئەگەر مۆبایلەکەت کەوتە ناو ئاوەوە ئەوەیە راستەوخۆ
پاترییەکەی دەربهێنیت، پاشان بە شێوەیەکی ڕاست دایبنێ و دەرچەی شەحنکردنەوەکەی رووی
لە خوارەوە بێت، لە شوێنێکی وشک و هەواگۆڕکێی باشدا بیهێڵەرەوە، هەوڵ مەدە بە
ووشککەرەوەی قژ یان هەوای گەرم بە خێرایی وشکی بکەیتەوە یان لە شوێنێک دایبنێت پلەی
گەرمییەکەی زۆر بەرز بێت.
رەنگە رۆژێکی تەواو بخایەنێت تا مۆبایلەکە بە تەواوی وشک دەبێتەوە، بەڵام
ئاگاداربە لەو ماوەیەدا بە هیچ شێوەیەک بارگاوی مەکەرەوە.