پاریس لە سەرەتای سەدەی
نۆزدەیەمدا ناوی "شاری رووناکی" پێ بەخشرا، دوای ئەوەی بوو بە یەکەم شار
لە ئەوروپا کە رووناکی غازی بەکارهێنا بۆ رووناککردنەوەی شەقامەکانی، دواتر و لە سەرەتای
سەدەی بیستەمدا رووناکی کارەبایی داهێنرا و بەناو شەقامەکاندا بە خێرایی بڵاوبووەوە.
لە سەرەتای سییەکانی
سەدەی رابردوودا، بەکارهێنانی رووناکی نیۆن چووە قۆناغی جێبەجێکردنەوە، چونکە سوودی
زۆر زیاتر بوو بۆ ریکلام کردن لە شوێنە گشتییەکان لە پاریس، وەک کافێ، شانۆ و سینەماکان.
بەکارهێنانی رووناکی
نیۆن گەیشتە لوتکە، لە کاتی کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی هونەر و تەکنەلۆژیا لە ژیانی
مۆدێرن لە ساڵی ١٩٣٧، کاتێک تاوەری ئیفڵ کە هێمای مۆدێرنیتە، بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش
رووناک کرایەوە.