لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆی پیاوێک بڵاوبووەتەوە کە بە تەنها لە
ماوەی نیو کاتژمێردا مەڕێکی ١٥ کیلۆی دەخوات.
پیاوێک بە ناوی "سليم الأكول" ڤیدیۆیەکی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک
تۆک بڵاوکردووەتەوە تیایدە دەردەکەوێت لە ماوەی نیو کاتژمێردا مەڕێکی ١٥ کیلۆی دەخوات، ئەمەش
دەنگدانەوەیەکی زۆری لەلای خەڵکی دروست کرد و بە ملیۆنان بینەری لە سۆشیال میدیادا بەدەستهێناوە.
ئەو پیاوە لە لێدوانەکانیدا بۆ ماڵپەڕی " alarabiya"
رایگەیاند "هەفتەی داهاتوو هەوڵدەدەم لە ماوەی یەک کاتژمێردا مەڕێکی ٣٠ کیلۆی
بخۆم، هەروەها بەنیازم لە ماوەی کەمتر لە ٥٠ خولەکدا وشترێک بخۆم"
ئەوەشی
روونکردەوە کە بەشداری پێشبڕکێکانی زۆرێک لە وڵاتان کردووە، لەوانە مەغریب ، تونس،
سعودیە.
جەختی لەوەشکردەوە
کە دۆخی تەندروستی زۆر باشە و بەردەوام پشکنین لەگەڵ پزیشکەکانی دەکات، وەک خۆی
دەڵێت " من تووشی هیچ کێشەیەکی تەندروستی نەبووم و هیچ نەخۆشییەکی درێژخایەنیشم
نییە"
جگە لەوەش
ئاماژەی بەوەشکرد کە هەوڵدەدات لە پێشبرێکی خواردندا یەکەم کەس بێت لە جیهاندا و
ئاڵای وڵاتەکەی بەرز بکاتەوە.