سرود ئیسماعیل، یەکێک لە
ئەستێرەکانی بەرنامەی خۆشترین دەنگی ئێن ئاڕتی دوو، یەکەمین بەرهەمی خۆی
بڵاوکردەوە بەناوی "پەیکەری بەفر".
بەرهەمەکە لە ئاوازی خۆیەتی
و هۆنراوەی شاعیری بەناوبانگ ئەحمەد محەمەدە، لەلایەن ئەیاد عوسمانەوە کاری میوزیکی
بۆ کراوە و وەلید جاف کاری میکس و ماسترینگی بۆ کردووە.
سرود ئیسماعیل یەکێکە لە
گۆرانیبێژە لاوەکان و لە بەرنامەی خۆشترین دەنگی ئێن ئاڕتی دوو بەشداربوو، توانی
تاکو قۆناغەکانی کۆتایی بەرنامەکە بەردەوامبێت و گۆرانییەکانی ببنە جێگەی سەرنجی
خەڵک و بینەران.