سەگێک ژیانی پیاوێک لە مردن رزگار دەکات

PM:01:46:20/11/2024

1984 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی سەگێکەوە گەشتیارێکی ونبوو لە چیاکانی پیرۆ لە مردن ڕزگاری دەبێت.

ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، سەگێکی بێسەرپەرشت توانی ژیانی گەشتیارێک ڕزگار بکات کە لە شاخەکانی پیرۆ ڕێگەی لێ ونببوو.

بلۆگەرێکی ئیسپانی لەگەڵ گروپێکی گەشتیاریدا بۆ ئەنجامدانی شاخەوانی گەشتێکیان ئەنجامدابوو بۆ چیای ئەندێز لە وڵاتی پیرۆ، لە رۆژی دووەمی گەشتەکەیاندا ئەو پیاوە بەهۆی تەمێکی زۆرەوە ڕێگاکەی لێتێکدەچێت و لە هاوڕێکانی جیادەبێتەوە بەڵام سەگێک دەبێتە یارمەتیدەری بۆ ئەوەی دووبارە بگەرێتەوە بۆ لای گروپەکەی.

ئەو بلۆگەرە رایگەیاند " کاتێک لە بەرزایی ٤٥٠٠ مەتر لە شاخدا ونبووم هەستم بە ترسێکی زۆر دەکرد بەڵام خۆشبەختانە سەگێک منی رزگارکرد، یارمەتیدەرم بوو بۆ ئەوەی دووبارە بگەرێمەوە بۆ لای گروپەکەم"

دواتر دانیشتوویەکی ناوچەکە بە بلۆگەرەکەی ڕاگەیاندووە کە سەگی بێسەرپەرشت لەو ناوچەیەدا باو و ئاساییە و لە شاخەکاندا بەدوای گەشتیاراندا دەگەڕێن و هەندێکجار ڕێنمایییان دەکەن بۆ ڕێگاکە وەک ئەوەی ڕاهێنانی تایبەتیان وەرگرتبێت بۆ ئەوەی وەک ڕێبەری گەشتیاری مامەڵە بکەن.