زۆر کەس بۆ رێگری کردن
لە پرۆسەی پیربوون پەنا بۆ چارەسەری وەک بۆتۆکس دەبەن، بەڵام شارەزایان چەند خۆراکێک
دەستنیشان دەکەن کە وا دەکات گەنجتر دەربکەویت.
ڕۆژنامەی "The Sun"ی
بەریتانی بڵاویکردەوە، هەندێک خۆراک هەن سوودی تەندروستی زۆریان هەیە کە یارمەتی
جەستە دەدات و دەیپارێزێت لە پیربوون، ئەوانیش وەک:
١. بلوبێری
تایبەتمەندی بەهێزی دژە پیربوونی هەیە چونکە دەوڵەمەندە
بە ڤیتامین و دژە ئۆکسێنەر کە جەستە لە هەوکردن دەپارێزێت.
٢. تەماتە
یارمەتی کەمکردنەوەی نیشانەکانی پیربوون دەدات،
رێگری لە چرچبوونی پێست دەکات.
٣. ئەو خۆراکانەی لە دانەوێڵەی تەواو دروست دەکرێن
ئەم خۆراکانە زیان بە کۆلاجینی سەر پێستمان ناگەیەنن
و رێگری دەکەن لە پیربوون.
٤. هەنار
دژە ئۆکسێنەرەکانی ناو میوەکە یارمەتیدەرن بۆ
پاراستنی کۆلاجین لە پێستدا، بەم شێوەیەش رێگری دەکات لە چرچبوونی پێست.
٥. چای سەوز
دەوڵەمەندە بە ڤیتامینB2کە یارمەتی توندکردنەوەی پێستدەدات،
دژە ئۆکسانی تێدایە کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی هێڵی
ورد یان چرچبوون.