گۆرانیبێژی لاو و
ئەستێرەی بەرنامەی خۆشترینی NRT2 پدرام ئەحمەدزادە نوێترین گۆرانی خۆی بە شێوەی ڤیدیۆکلیپ بەناوی
"پەڕەی خەیاڵ" بڵاوکردەوە.
گۆرانییەکە لە تێکستی
خامینە، لەلایەن موعین حەبیبییەوە کاری
میکس و ماسترینگ و ئەرەنجمێنتی بۆ کراوە، گۆرانییەکە بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ لە چەناڵی
فەرمی پدرام بڵاوکراوەتەوە.
پدرام یەکێک بوو لە
بەشداربووەکانی خۆشترین دەنگ لە ئێن ئاڕتی دوو لە گروپەکەی دیاری قەرەداغییەوە و
توانی ببێتە یەکێک لە ئەستێرەکانی بەرنامەکە، زۆربەی گۆرانییەکانی پێشوازییەکی
زۆریان لێکرا لەلایەن بینەرانەوە.