رەنگە کەسە قسەخۆشەکان رووبەرووی تێکچوونی دەروونی ببنەوە

AM:10:21:19/11/2024

512 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕێکی دەروونی ئاماژە بەوە دەکات کە رەنگە کەسە قسەخۆشەکان رووبەرووی تێکچوونی دەروونی و جەستەیی ببنەوە.

دکتۆر جەمیل زەکی پسپۆڕی دەروونناسی لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی "Instant Genius" رایگەیاند "کەسە قسەخۆشەکان تووشی ڕێژەیەکی زیاتری خەمۆکی و تەنیایی دەبن بە بەراورد بەو کەسانەی کە قسەی ئاسایی دەکەن"

ئاماژەی بەوەکرد، ئەم هەڵسوکەوتە تاکەکان لە جیهانی کۆمەڵایەتی داببڕێت، ئەمەش زیان بە توانای دروستکردنی پەیوەندییەکی تەندروست دەگەیەنێت کە پاڵپشتی لە باشی دەروونی و جەستەیی ئەوان دەکات.

توێژینەوەکان دەریانخستووە رەنگە ئەو کەسانەی کە قسەخۆشن لە ناخەوە رەشبین بن یان بۆ شاردنەوەی هەستەکانیان وابکەن ئەمەش بە تێپەڕبوونی کات کاریگەی نەرێنی لەسەر مێشک و جەستەی دروست دەکات و رووبەرووی تەنیایی و خەمۆکی دەکاتەوە ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر تەندروستی جەستەییان دەکات.

ئەو پسپۆڕە دەروونناسە ڕوونیشیکردەوە، لە سەرانسەری جیهاندا دایکان و باوکان زیاتر فێری منداڵەکانیان دەکەن کە جیهان پڕە لە مەترسی و سەرکەوتن پێویستی بە وریایی و کێبڕکێ هەیە، ئەمەشی بە ستراتیژێکی پێچەوانە ناوبرد کە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی و بەختەوەری دەبێت.

جەمیل زەکی دەڵێت "هەرچەندە ڕەنگە قسەخۆشی ڕێگەیەک بێت بۆ هەستکردن بە سەلامەتی سۆزداری، بەڵام لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی فشار و گۆشەگیری".