بەشی دووەمی فیلمی Nobody لەم بەروارەدا نمایش دەکرێت

PM:08:51:18/11/2024

140 جار خوێندراوەتەوە

وا بڕیارە بەشی دووەمی فیلمی Nobody ساڵی داهاتوو لە ١٥ـی ئابدا لە سینەماکانی جیهاندا نمایشبکرێت، ئەویش دوای سەرکەوتنی بەشی یەکەم و ناوبانگێکی زۆریی فیلمەکە.

هاوکات، وێنەیەکی نوێ لە فیلمی Nobody 2 بڵاوکرایەوە و یەکەم دیمەنی فەرمی بۆب ئۆدنکیرک، ئەکتەری سەرەکی فیلمەکەیە کە بە رۆڵە بەناوبانگەکەی دووبارە بەشدار دەبێتەوە لە بەشی دووەمی فیلمەکە.

بەشی یەکەمی فیلمەکە لە بەرهەمهێنانی کۆمپانیای یونیڤێرساڵە و دەرهێنانی ئیلیا نایشلەرە و لە ژانری ئەکشن و هەستبزوێنە، بۆب ئۆدنکیرک رۆڵی سەرەکی لە فیلمەکە دەگێڕێت هاوشانی کریستۆفەر ڵۆوید، کۆنیی نیڵسن و چەند ئەکتەرێکی دیکە، فیلمەکە توانی ٧٤ ملیۆن دۆلار لە بۆکس ئۆفیسی ساڵی ٢٠٢١ کۆبکاتەوە.