خوێندکارێکی بۆردی
عێراقی پزیشکی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی توانی پلەی یەکەم لە
پسپۆری تیشک و سۆنەر لەسەر ئاستی عێراق بەدەست بهێنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە
١٨ـی ١١ـی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، دکتۆرە لەنجە
دڵشاد، کە یەکێک بووە لە خوێندکاری بۆردی عێراقی پزیشکی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی
تەندروستیی سلێمانی توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق بەدەست بهێنێت لە پسپۆری
تیشک و سۆنەر.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە ساڵی رابردووشدالە هەمان پسپۆڕیدا سەنتەری سلێمانی
لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەب تاکە سەنتەر بوو کە تیایدا رێژەی دەرچوون ١٠٠٪ بوو و سێ
پزیشکی سلێمانیش لە یەکەمەکان بوون بە ناوەکانی ( دکتۆر نەوا عەبدول حەمید، دکتۆر
هەرێز جەمیل، دکتۆر عادل عوسمان).
باسی لەوەش کرد، ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئاستی
فێرکاری لە بواری تیشک و سۆنەر لە سەنتەری سلێمانی لە ئاستێکی بەرزدایە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ساڵانە یەکەمەکان لەو بوارەدا لە
بۆردەکانی کوردی و عەرەبی لە ئاستێكی بەرزدایە و جێی شانازییە بۆ شاری سلێمانی و
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی.