" Eye Island"
ناسراو بە دورگەی چاو، یەکێکە لە سەیرترین دیاردە سروشتییەکانی سەر زەوی، دوورگەیەکی پڕ لە نهێنییە و لەسەر رووی
ئاوەکەی دەسوڕێتەوە و دەجوڵێت.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی"RT Arabic" دورگەی " Eye Island" یەکێکە لە دورگە سەرسوڕهێنەرەکان دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی
ئەرجەنتین لە ناوچەی دێڵتا دێل بارانا، دورگەیەکی پڕ لە نهێنییە و بە دەوری سنوورە
بازنەییەکەی خۆیدا دەسوڕێتەوە.
ئەم دورگەیە بە دورگەی چاو ناسراوە چونکە کاتێک
لە ئاسمانەوە سەیر دەکرێت لێکچوونێکی زۆری لەگەڵ چاودا هەیە و بەهۆی دیمە سەرنجراکێشەکەی و ئەو نهێنییانەی کە دەوریان داوە، سەرنجی خەڵکی ڕادەکێشاوە.
تیرەی ئەم دوورگەیە نزیکەی ١١٨ مەتر دەبێت و زەوییەکە
بە بازنەیەک لە ئاوی سارد و ڕوون دەورە دراوە کە لەسەر رووی ئەو ئاوە دەسوورێتەوە،
ئەوەی جێگەی سەرنجە لە دوورەوە ئاوەکە رەش دەردەکەوێت بەڵام لە نزیکەوە ئاوەکە زۆر
روون و پاکە.
زۆرێک لە شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە جوڵانەوەی
دورگەکە دیاردەیەکی جیۆلۆجییە بەڵام لە هەمان کاتدا زۆر تێۆری نهێنی لەخۆدەگرێت هەروەها
بەشێکیش باس لەوە دەکەن هۆکاری سەرەکی جوڵانەوەی دورگەکە دەگەڕێتەوە بۆ پرۆسەیەکی
سروشتی جوڵانەوەی رەوتی ئاوەکە بە بەهێزی، ئەمەش وایکردووە ببێتە بابەتی چەندین لێکۆڵینەوەی
زانسیتی.
جێگەی باسە ئەم دوورگەیە لە ساڵی ٢٠١٦ بوو بە بابەتێکی بەرفراوان و سەرنجی زۆرێک
لە خەڵکی راکێشا ئەمەش کاتێک لەلایەن تیمێکی سینەماکارانەوە بە سەرۆکایەتی دەرهێنەری
ئەرجەنتینی سێرجیۆ نیوبیلەر دۆزرایەوە، لەکاتی ئەنجامدانی توێژینەوە بۆ دۆزینەوەی شوێنێک
بۆ فیلمێکی دیکۆمێنتاری سەبارەت بە رووبارەکە.
دوورگەکە تیرەکەی ٣٨٧ پێیە (١١٨ مەتر)ە، بە شێوەیەکی
سەرەکی لە مادەی ڕووەکی پێکدێت و لەسەر ڕەوتی ئاوێکی بازنەیی دەسوڕێتەوە کە دەوری
دەریاچەکەی داوە، ئەم ڕەوتەش دەبێتە هۆی ئەوەی دوورگەکە بە ئاراستەی کاتژمێر بجوڵێت.
تا ئێستاش ڕوون نییە کە دوورگەکە لە سەرەتادا چۆن
بووە و کەی لە زەوی جیا بووەتەوە و دروستبووە، بەڵام بۆ یەکەمجار نزیکەی ٢٠ ساڵ لەمەوبەر
لە وێنەی مانگی دەستکرددا دەرکەوتووە.