کەشناسی: شەپۆلی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

AM:11:17:17/11/2024

224 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، لە سبەینێوە شەپۆلی بارانبارین لە هەندێک ناوچەی گەرمیان و هەڵەبجە و باشووری سلێمانی دەست پێدەکات و لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک بەفر دەبارێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ـی ١١ـی ٢٠٢٤، کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک نمەباران لە هەندێک ناوچە شاخاوییەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم .

ئاماژەی بەوەش کردووە،پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ و خێرایی با لە هەندێک کاتدا دەگاتە سەروو ٢٥ کم/ک.

کەشناسی باسی لەوەش کردووە، سبەی دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو و بارانبارین دەست پێدەکات.

وتیشی، لە کاتەکانی شەودا لە هەندێک ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک بەفر دەبارێت، هەروەها لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و هەڵەبجە و باشووری شاری سلێمانیباران دەبارێت و هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی:

هەولێر : ٢٢پلەى سیلیزى

سلێمانی :٢٠پلەى سیلیزى

دهۆک :٢١پلەى سیلیزى

کەرکوک :٢٤پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ٢٢ پلەى سیلیزى

زاخۆ :٢١پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : ١٠ پلەى سیلیزى

سۆران :١٩پلەى سیلیزى

گەرمیان : ٢٥پلەى سیلیزى