شارەزایانی
تەندروستی هۆشدارییان داوە کە زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی بەرهەمە پاککەرەوەکان بۆ
پاراستنی ژینگەیەکی تەندروستی ماڵەوە ڕەنگە لە درێژخایەندا تەندروستیمان بخاتە مەترسییەوە.
لە
ماڵپەڕی " The Mirror"
بڵاو کراوەتەوە باس لەوە دەکات کە زۆر کەس پێیان وایە پاککردنەوەی گەرما و دەستشۆرەکان
یەکێکە لە خووە باشەکانی تەندروستی، بەڵام ئەوەی ڕەنگە هەندێک کەس نەیزانن ئەوەیە
کە هەندێک لە بەرهەمە پاکەرەوەکان مەترسی تەندروستی دروست دەکەن، توێژینەوەکان دەریانخستووە
کە زۆرێک لە بەرهەمە پاککەرەوەکان ماددەی کیمیایی ژەهراوییان تێدایە، کە بەشدارییەکی
بەرچاویان هەیە لە پیسبوونی هەوای ناوماڵ، ئەم ماددە کیمیاییانە ڕەنگە ببنە هۆی کێشەی
تەندروستی لەوانە تێکچوونی کۆئەندامی هەناسەدان و سەرئێشە و ڕەنگە لە حاڵەتە توندەکاندا
ببنە هۆی شێرپەنجە.
بەپێی
ئاماری دەزگای پاراستنی ژینگەی ئەمریکا، ئەم ماددانە بە هۆکارێک دادەنرێت کە هەوای
ناوماڵ پیس دەکەن و مرۆڤ دەخاتە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی کۆئەندامی
هەناسەدان.
گەرماوەکان
ئەو شوێنانەن کە هەواگۆڕکێیان سنووردارە، واتە ئەو ماددە کیمیاییانەی کە لە پاککەرەوەکانەوە
دەردەچن دەتوانن بۆ ماوەیەکی زیاتر لە هەوادا بمێننەوە، ئەمەش مەترسی بەرکەوتنیان
زیاد دەکات.
شارەزایان
ئاماژە بەوە دەکەن ئەو ماددە کیمیاوییانە لەوانەیە کاریگەری لەسەر هۆرمۆنەکانی جەستە
هەبێت و کێشەی تەندروستی جۆراوجۆر دروستبکەن.
بۆ
کەمکردنەوەی ئەم مەترسیانە و بەرەوپێشبردنی ڕۆتینی پاککردنەوەی تەندروستتر، پسپۆڕان
ئامۆژگاری بەکارهێنانی جێگرەوەیەکی ناژەهراوی دەکەن، وەک سرکەی سپی و سۆدەی نان کە
پاککەروەیەکەی تەندروست ناوی دەبەن بەبێ ئەوەی ماددەی ژەهراویان هەبێت.
شارەزایانی
تەندروستی تیشکیان خستە سەر گرنگی هەواگۆڕکێی باش لە کاتی پاککردنەوەدا، وەک کردنەوەی
پەنجەرەکان، کارپێکردنی پانکەی هەواگۆڕکێ، هێشتنەوەی دەرگاکان بە کراوەیی ئەمەش یارمەتیدەرە
بۆ باشترکردنی ڕۆیشتنی هەوا و کەمکردنەوەی کەڵەکەبوونی ماددە کیمیاییەکان لە بەرگەهەوادا
هەروەها باشترە لە کاتی پاککردنەوەدا پشوویەکی کورت بدەیت بۆ سنووردارکردنی بەرکەوتنی
بەردەوام بە ماددە کیمیاییەکان.