ئەو
کترییە کارەباییانەی کە لە پلاستیک دروستکراون کارلێکیان لەگەڵ پلەی گەرمی بەرزدا
هەیە و بەرهەمهێنانی ماددە شێرپەنجەییەکان زیاد دەکەن.
دکتۆر
دالیا غەزلان رایگەیاند " بەکارهێنانی کتری کارەبایی بۆ گەرمکردنی ئاو گونجاوە ئەگەر لە ماددەی پلاستیکی دروست نەکرابێت چونکە لێکۆڵینەوە نوێیەکان سەلماندوویانە ئەو کترییە کارەباییانەی کە لە پلاستیک
دروستکراون کارلێکیان لەگەڵ پلەی گەرمی بەرزدا هەیە و بەرهەمهێنانی ماددە شێرپەنجەییەکان
زیاد دەکەن"
ئەو
دکتۆرە ئەوەشی راگەیاند ئەو ماددە پلاستیکیانە لە پلەی گەرمی بەرزدا ماددەی شێرپەنجەیی
دروستدەکەن و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکە زیاد دەکەن بەتایبەتی ئەگەر کەسەکە پێشینەی
وەرەمی هەبێت.
ئەوەشی
دووپاتکردەوە کە باشترین شت ئەوەیە کە ئاو لەناو دەفرێکی پۆڵا یان ئەلومینادا بکوڵێنیت
و ئەمەش باشترە لە گەرمکردنی ئاو بە بەکارهێنانی ئەو مادانەی کە سەرچاوەیان نادیارە
یان کوالیتی خراپن.
کتری
کارەبایی کە لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە زیانێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی چونکە کاریگەری
نەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات و دەبنە هۆی شێرپەنجە، نەزۆکی، دەمارگیری و فشار هەروەها زیان
بە گورچیلە و جگەر دەگەیەنێت.
دکتۆر
دالیا غەزلان هۆشداریدا کە دەکرێت ڕاستەوخۆ ئاوە کوڵاوەکە بەکارنەهێنیت بەڵکو بۆ
ماوەی سێ بۆ چوار خولەک بەجێی بهێڵیت پاشان بیخەیتە ناو کوپەکەتەوە و بەکاربهێنیت.