کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکات و خێرایی با چالاک دەبێت

AM:11:05:16/11/2024

96 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی عێراق رایگەیاندووە، لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی باران و بای بەهێز لە خۆرئاوای عێراقەوە روو لە هەرێمی کوردستان دەکات دواتر درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی دهۆک و هەولێر.

ئەمڕۆ شەممە، کەشناسیی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەری بارانبارین لە کاتەکانی شەودا لاواز دەبێت، بەڵام کەشی ئاسمان هەر هەور دەبێت.

باسی لەوەش کردووە، سبەی یەکشەممە کەشی ناوچەکانی عێراق هەور و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانیش بارانبارین بەردەوام دەبێت.

هاوکات کەشناسیی هەرێمیش لە پێشبینی بۆ ئەمڕۆدا باسی لەوە کردووە، ئاسمان لەنێوان هەور و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.