سەرەڕای سوودە زۆرەکانی زەنجەفیل کە یارمەتی بەهێزکردنی بەرگری جەستە
دەدات بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەند کاریگەرییەکی نەرێنی هەیە بۆسەر جەستە.
دکتۆر نیکیتا خارلۆڤ پسپۆری خۆراکی ئاماژە بەوە
دەکات کە زۆر کەس کاتێک نەخۆش دەکەن پەنا دەبەنەبەر خواردنەوەی چا لەگەڵ لیمۆ
زەنجەفیل.
ئەو پسپۆرە رایگەیاند "زەنجەفیل تایبەتمەندی
چارەسەری سودبەخشی هەیە بەڵام ئەگەر بە هەڵە بەکاربهێنرێت یان بە رێژەیەکی زۆر بخورێت
کاریگەری زیانبەخش لەسەر جەستە دروست دەکات"
ئەگەر زیادەڕۆی لە خواردنی زەنجەفیل بکرێت ئەوا
رەنگە ببێتە هۆی چەندین کێشەی تەندروستی وەک هەوکردنی پەنکریاس، سکچوون، ئازاری
گەدە، لە خانمانی دووگیاندا مەترسی لەبارچوون زیاد دەکات، بەرزبوونەوەی فشاری خوێن
و جەڵتەی دڵ، کەمکردنەوەی فشاری خوێن، هەروەها هۆکارە بۆ ناهاوسەنگی بەرهەمهێنانی
هۆرمۆنەکان.