شێوازی ژیان بۆ
تەندروستی دڵ زۆر گرنگە، باشترین ڕێگا بۆ دوورکەوتنەوە لە کێشەکانی دڵ ئەوەیە کە دڵت
بە تەندروستی بهێڵیتەوە و گرنگی بدەیت بە وەرزشکردن و خواردنی تەندروست.
لە بابەتێکی
ماڵپەڕی " healthtoday" دا ئاماژە بەوە دەکات کەپەیڕەکردنی رێجیمێکی تەندروست یارمەتیدەرە لە پاراستنی تەندروستی دڵ،
خۆراکی تەندروست یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن و ئاستی کۆلیسترۆڵ دەدەن ئەمەش
مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
پسپۆران دیارترین
ئەو خۆراکانە دەستنیشان دەکەن کە زیان بە تەندروستی دڵ دەگەیەنێت، ئەوانیش بریتین
لە:
١. ئەو خواردنانەی
دەوڵەمەندن بە خوێ.
٢. خواردنە
چەورەکان.
٣. خواردنە
لەقتونراوەکان.
٤. شیرینی.
٥. خواردنە
سورکراوەکان.