دەمارگیری و دڵەڕاوکێ بریتین لە هەستێکی گرژ و سترێس کە
کاریگەرییان لەسەر دەروون و جەستە هەیە، زۆر کەس پرسیاری ئەوە دەکەن ئایا دەمارگیری
دەبێتە هۆی نەخۆشی شەکرە یان تەنها تێڕوانینێکی هەڵەیە، لەم بابەتەدا زانیارییەکان
دەخەینەروو.
بە پێی ڕاپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی " diabates" بڵاوکراوەتەوە باس لەوە دەکات کە فشار و توڕەبوون ناتوانن ڕاستەوخۆ
ببنە هۆی نەخۆشی شەکرە، بەڵام یەکێکە لە هۆکارەکانی گەشکردنی نەخۆشییەکە لە
ئەنجامی ئاستی بەرزی هۆرمۆنەکانی فشارەوەیە کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر خانەکانی پەنکریاس
هەیە هەروەها زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زیادبوونی ئاستی کۆرتیزۆڵ
لە جەستەدا پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەمەوە
هەیە.
فشاری دەروونی و گرژی و دەمارگیری وا دەکات زیاتر تووشی
نەخۆشییەکان ببیت، بەتایبەتی شەکرەی جۆری دووەم چونکە دەبێتە هۆی تێکچوونی توندی
خواردن کە لە ئەنجامی فشاری دەروونییەوە دروست دەبێت، ئەمەش ئەگەری قەڵەوی و زیادبوونی
کێشی جەستە بەرزدەکاتەوە بەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاد دەکات.
فشار و توڕەبوون هۆڕمۆنی سترێس بەرهەم دەهێنن و زیادیان
دەکەن، لە ئەنجامدا بەرگری ئەنسۆلین دروست دەکات، هەروەها ئاستی شەکر لە خوێندا بەرز
دەبێتەوە، لە ئەنجامی بەردەوامی ئەمەش هەندێک کەس تووشی ئاڵۆزییەکانی نەخۆشی شەکرە
دەبن.