پزیشکێکی رووسی ئاماژە بەوە دەکات لەرزینی دەستەکان ڕەنگە هەندێکجار
ئاماژە بن بۆ تووشبوون بە نەخۆشییە مەترسیدارەکان.
ئەلێکساندەر میاسنیکۆڤ
لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند " لەرزینی دەستەکان شێوەی جیاوازیان هەیە،
هەموو کەس رووبەرووی ئەو لەرزینە دەبێتەوە بەڵام بە هۆکاری جۆراوجۆر بۆنمونە لە
کاتێک تووشی سترێس و ماندووبوون و گرژبوونی ماسولکەکان دەبیت یان لە ئەنجامی زۆر
خواردنەوەی کافاین و ماددە کهولییەکان بەڵام رەنگە هەندێک جار لەرزینی
دەستەکان ئاماژە بۆ نەخۆشییەکی مەترسیدار"
ئاماژەی بەوەشکرد
گرنگە جیاوازی لەنێوان لەرزینی فیزیۆلۆژی و ئەو لەرزینە بکرێت که بەهۆی نەخۆشییەوە
دروست دەبێت و پێدەوترێت " Essential
tremor"
بەو پێیەی ئەم نەخۆشییه به یەکێک لەو نەخۆشییانه دادەنرێت کە دەبێتە هۆی
دروستبوونی کێشە لە دەمارەکاندا، ئەم نەخۆشییە لە ٥٠-٧٠%ی خەڵکدا هەیە و هێشتا
هۆکارەکانی نەزانراون، ئەمەش بە حاڵەتێکی کۆئەندامی دەمار دەمار دادەندرێت کە دەبێتە
هۆی لەرزین و دەتوانێت کاریگەری لەسەر نزیکەی هەموو بەشێکی جەستە هەبێت، بەڵام لەرزەکە
زۆرترین جار لە دەستەکاندا ڕوودەدات تەنانەت لەکاتی ئەنجامدانی کارە سادەکانیش وەک
خواردنەوەی پەرداخێک ئاو یان لە کاتی هەڵگرتنی شتێکدا.
هەروەها چەند
هۆکارێکی دیکەی دەستنیشان کرد کە رەنگە لەرزینی دەستەکان ئاماژەن بۆ تێکچوونی غودە
یان هەبوونی کەموکورتییەک لە بەشەکانی مێشکدا.
میاسنیکۆڤ ئامۆژگاری
ئەو کەسانە دەکات کە بەدەست لەرزینی زۆرەوە دەناڵێنن ڕاوێژ بە پزیشکانی پسپۆڕ بکەن
بۆ دڵنیابوون لە باری تەندروستییان و زانینی هۆکارەکەی.