شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات

AM:10:59:13/11/2024

316 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە ١٨ـی مانگەوە شەپۆلێکى باران بارین هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە ماوەى سێ رۆژ باران بارین بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ، لە رۆژانى ١٨، ١٩و ٢٠ـی ئەم مانگە کەشێکى ناسەقامگیر روو لە هەرێمى کوردستان دەکات.

هاوکات ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى ناوچەکانى دەریاى ناوەڕاست، بەهۆیەوە شەپۆلێکى تاوەباران و هەورەبروسکە هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکان، بەهۆی ئەو شەپۆلەوە پلەکانی گەرما دادەبەزن و شەپۆلەکە لە ٢٠ـی مانگ کۆتایی پێدێت.