دەشنێ موراد 'عاشقبووم'ـی بڵاوکردەوە

PM:07:27:12/11/2024

6500 جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ، دەشنێ موراد نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی "عاشقبووم" بڵاوکردەوە.

دەشنێ موراد لە ئینستاگرامەکەی خۆی رایگەیاند، نوێترین گۆرانی لە سپۆتیفای بڵاوكردۆتەوە، هەروەها تەواوی كلیپەكەشی لە چەناڵی فەرمی یوتیوبی خۆی بڵاوکردووەتەوە.

دەشنێ موراد گۆرانیبێژ، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و ژینگەدۆستی کوردە، لە ساڵی ١٩٨٦ لە سلێمانی لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٩٧دا لەگەڵ بنەماڵەکەی چووەتە وڵاتی ھۆڵەندا، نزیکەی ٢٠ ساڵە دەستی بە کاری هونەریی و گۆرانیوتن کردووە و خاوەنی چەند بەرهەمێکی تایبەت بە خۆیەتی و بە دوێتیش لەگەڵ هونەرمەندان.