کەشناسی پێشبینی کەشوهەوای بڵاوکردەوە

PM:01:10:12/11/2024

14188 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، لە هەندێک ناوچەکانی هەرێم تاوەباران دەبارێت ، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە و خێرایی با مامناوەند دەبێت.

ئەمڕۆسێ شەممە، کەشناسی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمەباران لە هەندێک ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم. ئاماژە بەوەش کراوە، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بە بەراود بە دوێنێ.

سەبارەت بەکەشی سبەی ئەوە خراوەتە روو، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت.

ئەوەش هاتووە، پلەکانی گەرما جێگیر دەبێت و خێرای با مامناوەند دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٢٢ پلەى سیلیزى

سلێمانی : ٢١ پلەى سیلیزى

دهۆک : ٢٠ پلەى سیلیزى

کەرکوک : ٢٧ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ٢٢ پلەى سیلیزى

زاخۆ : ٢١ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : ١١ پلەى سیلیزى

سۆران : ١٧ پلەى سیلیزى

گەرمیان : ٢٦ پلەى سیلیزى