شێوازی ئامادەکردنی شەکلەمە

PM:12:03:04/10/2021

6164 جار خوێندراوەتەوە

شەکلەمە یەکێکە لەو شیرینیانەی ئامادەکردنی ئاسانە و خەڵکێکی زۆر حەز بە خواردنی دەکەن، بە چەندین جۆر ئامادە دەکرێت و لێرەدا بەڕێگەی ئاسان و سادە ئامادەکردنەکەی دەخەیەنە ڕوو:

کەرەستەکانی:

دوو کوپ و نیـو ئارد

یەک کوپ شەکر

٢٠٠ گرام کەرە

یەک کیس ڤانێـلا

یەک کیس پیکن پاودەر

کەمێک کاکاوی هاڕدراو

ئامادەکردنەکەی:

سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵ بکە و بە جوانی بیشێلە تا هەویرێکی نەرمت بۆ دروست دەبێت، پاشان هەویرەکە بخەرە ساردکەرەوە بۆ ماوەی ٢٠ خولەک دایبنێ.

دواتر هەویرەکە دەکرێتە دوو بەشەوە بەشێکیان کاکاوی تێدەکرێت، بە ئارەزووی خۆت نەخشی لێدروست بکە یان بە سادەیی بیکە بە گونکی بچوک و بیخەرە ناو سینی فڕنی چەورکراو بەپلەی ١٨٠ بۆ ماوەی١٠ خولەک لەناو فڕنەکە بێت.

لە کۆتاییدا دەتوانیت بە گەرمی یان کە ساردبووەوە لەگەڵ شەربەت یان چا پێشکەشی بکەیت، کە زۆر جار بۆ سوکە ژەم یان لەگەڵ چای عەسران دادەنرێت و دەخورێت.

ئ.ل