کەشناسی: لێزمەباران دەبارێت و هەورەبروسکەشی لەگەڵ دەبێت

AM:11:06:10/11/2024

328 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، بەپێی پێشبینییەکان لە سبەینێوە شەپۆلی بارانبارین دەست پێدەکات و لە هەندێک کاتدا هەورەبروسکەشی لەگەڵدا دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن و خێرایی با زیاد دەکات.

کەشناسیی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە بۆ شەو دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

باسی لەوەش کردووە،لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین لە بەشێک لە ناوچەکانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک دەست پێدەکات و دواتر کاریگەرییەکەی بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم درێژدەبێتەوە.

ئەوەشی خستووەتە روو، لە سەرەتادا بارانبارین بەشێوەی نمەباران دەبێت و هەندێک کات ئەگەری لێزمەباران و هەورەبروسکە دەبێت.راشیگەیاندووە، سبەی پلەکانی گەرما٢ بۆ ٤ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزم دەبنەوە، خێرای با مامناوەند دەبێت و لە هەندێک کاتدا دەگاتە سەروو ٢٥ کم/ک.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:٢٣پلەى سیلیزى

سلێمانی:١٩پلەى سیلیزى

دهۆک:٢٢پلەى سیلیزى

کەرکوک: ٢٣پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ١٩ پلەى سیلیزى

زاخۆ:٢١ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : ٨ پلەى سیلیزى

سۆران:١٨پلەى سیلیزى

گەرمیان:٢٣پلەى سیلیزى