ئەوانەی لە مانگی ١١ دا لەدایک دەبن تەمەنیان درێژترە

AM:11:29:06/11/2024

5448 جار خوێندراوەتەوە

ئەو کەسانەی لە مانگی ١١ دا لەدایک بوون بە کەسانی بەختەوەر دادەندرێن و تەمەنیان درێژترە بەراورد بەوانەی کە لە مانگەکانی دیکەدا لەدایكبوون ئەمەش بەگوێرەی ئەنجامی توێژینەوەیەک دیاری کراوە.

بەپێی ماڵپەڕی "tinybeans" فەلەکناسان توێژینەوەیەکیان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا پەیوەندی نێوان تەمەن درێژی و وەزری لەدایک بوون هەیە، ئەنجامەکەش ئەوەیان ئاشکراکردوە چەند هەواڵێکی دڵخۆشکەر هەیە بۆ لەدایک بووانی مانگی ١١ چونکە ئەو کەسانەی زیاتر لە ١٠٠ ساڵ ژیاون لە کۆتایەکانی ساڵدا لەدایک بوون.

بەگوێرەی توێژینەوەکە لەکاتی پێوانەکردنی تەندروست دڵ و هەناسەدان و هێزی گرتنی دەست و هێزی جەستە دەرکەوتووە ئەو منداڵانەی لە مانگی ١١ دا لە دایک دەبن لەشجوانیتر و بەهێزترن لەوانەی لە مانگەکانی تر لەدایک دەبن هەروەها ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کەمترە.

توێژەرانی زانکۆی شیکاگۆ بۆیان دەرکەوتووە، ئەو منداڵانەی لە مانگی ١١دا لەدایک دەبن ئەگەر هەیە ١٠٠ ساڵ بژین لە چاو ئەوانەی لە هەر مانگێکی تردا لەدایک دەبن.

نووسەرانی توێژینەوەکەش باس لەوە دەکەن بە تەواوەتی هۆکاری پشت ئەم تەمەن درێژییە دیار نییە بەڵام ئەو کەسانەی لە مانگی ١١ دا لەدایک دەبن کەسانی بەختەوەرن و کەمترین ڕێژەی خەمۆکی تێدا تۆمار کراوە.