کەشناسی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت

AM:10:15:05/11/2024

372 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسى هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بارینى نمەباران بەردەوام دەبێت و لە ١٢ کاتژمێریشدا لە پیرمامی سنووری هەولێر ١٤ ملیم باران باریووە، دەشلێت، لە بەشێک لە ناوچەکان لەوانەش گەرمیان و شارەزور و شارباژێر و بازیان پەڵەى داوە.

کەشناسى هەرێم لە راگەیەندراوێکدا باسى لەوەکرد، کەشی سبەینێ ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ نمە بارانی کەم کەم لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم.

هاوکات، ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانى بە ئین ئارتى راگەیاند، بارانى پێویست بەشى داچاندنى دانەوێڵە کە جوتیاران پێی دەڵێن بارانى پەڵە لە بەشێک لە ناوچەکان باریوە لەوانەش گەرمیان و شارەزور و شارباژێر و بازیان.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی ١٢ کاتژمێردا لە پیرمامی سنووری هەولێر ١٤ ملیم باران باریووە و لە بامەرنیش زیاتر لە ١٤ ملیم و لە سەنتەری شاری سلێمانیش نزیکەی نۆ ملیم باران باریووە.