لەدایکبووی ئەم بورجانە لە ساڵی ٢٠٢٥ دەرفەت و دەستکەوتی سەرسوڕهێنەر چاوەڕوانیان دەکات

PM:06:58:04/11/2024

94128 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە زانایانی فەلەکناسی پێشبینی ئەوە دەکەن کە لەدایکبووی چەند بورجێک لە ساڵی ٢٠٢٥ دا دەرفەت و دەستکەوتی سەرسوڕهێنەر چاوەڕوانیان دەکات.

لە ماڵپەڕی "misrelaan" بڵاو کراوەتەوە، بەپێی وتەی ئەستێرەناسان لە دایکبووانی ئەم بورجانە لە ساڵی ٢٠٢٥ دا سەرکەوتن و گۆڕانکاری ئەرێنی لە ژیانیاندا روودەدان، ئەوانیش بریتین لە:

١. بورجی کاوڕ:

ساڵی ٢٠٢٥ ئومێدبەخشە بۆ لەدایکبووانی ئەم بورجە چونکە چاوەڕوان دەکرێت لە کارەکانیاندا سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێنن، هەروەها سەقامگیری داراییان باشتر دەبێت و لە رووی پیشەییەوە دەستکەوتی گەورە بەدەست دەهێنن.

٢. بورجی گا:

پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن لەدایکبووانی ئەم بورجە پێشکەوتنی دارایی بەرچاو بەخۆیانەوە دەبینن، دەرفەتەکان لە سەرچاوە چاوەڕواننەکراوەکانەوە دێن، وەک وەبەرهێنانی سەرکەوتوو یان قازانجی لەناکاو.

٣. بورجی شێر

بەپێی پێشبینییەکان سەرکەوتنی نایاب لە لە پڕۆژەکانیاندا بەدەست دەهێنن کە دەرگای نوێیان بۆ دەکاتەوە و پێگەی کۆمەڵایەتییان بەرز دەکاتەوە، پاڵپشتی هاوڕێ و خێزانەکەی ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە سەرکەوتنەکانیان.

٤. بورجی تەراوزوو

پێشبینی دەکرێت ساڵی ٢٠٢٥ پڕ بێت لە دەستکەوت بۆ لەدایکبووانی ئەم بورجە بەو پێیەی دەرفەتی گەیشتن بەو ئامانجانەی دەبێت کە هەمیشە بەدوایدا دەگەڕێن جا چ لەسەر ئاستی کەسی یان پیشەیی بێت.