کەشناسی: پلەکانی گەرما دادەبەزن

AM:09:55:02/11/2024

408 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی بارانبارین روو لە تەواوی عێراق دەکات و پلەکانی گەرما دادەبەزن.

دەستتەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز روو لە عێراق و هەرێم دەکات و هەورە بروسکە و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

شەوی رابردووش،کەشناسیی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی کاتژمێر ٩ـی بەیانی ئەمڕۆ تاوەکو کاتژمێر ٩ـی ئەمشەو، زۆرترین بڕی باران لە خانەقین باریوە کە بڕەکەی زیاتر لە ١٥ ملم بووە.

باسی لەوەش کردووە،ئەمڕۆ شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند لە کات و ناوچەی جیاجیا دەبارێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە کاتەکانی ئێوارەدا رێژەی دابارین کەمێک زیاتر دەبێت بە تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی پاشان لە شەودا کاریگەری ئەو شەپۆلە زیاد دەکات و بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. هاوکات، پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزمتر دەبنەوە لە ئەمڕۆ.