لەرزینی پێڵووی چاو حاڵەتێکە کە نەخۆشەکە تووشی لەرزین دەبێت
لە پێڵوی سەرەوە یان خوارەوەی چاودا، زۆر کەس تووشی ئەم کێشەیە دەبن و لەوانەیە
دووبارە ببێتەوە و رەنگە رۆژانەش لە هەندێک حاڵەتدا بە گشتی رووبدات.
لە راپۆرتێکدا کە لە ماڵپەڕی پزیشکی کلینیکی کلیڤلاند بڵاوکراوەتەوە،
کە تایبەتە بە تەندروستی گشتی و نەخۆشییەکان، ئاماژەی بەوەکردووە، حاڵەتەکانی لەرزینی
پێڵووی چاو وەک یەک نییە، هەروەها ناکرێت حاڵەتێک بەراورد بکرێت بە حاڵەتێکی دیکە،
بەو پێیەی جۆر و فۆرمی زۆری هەیە، هەروەها هۆکارەکانیشی دەشێت جیاواز بن.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، لەرزینی پێڵووی چاو کێشەیەکە کە رەنگە
تووشی گەورەساڵان و مناڵان بێت بەبێ جیاوازی، ئەم لەرزینە چەندین جۆری هەیە کە بەشێکیان
زگماکین و منداڵ لە مانگەکانی یەکەمی تەمەنیدا بەدەستیەوە دەناڵێنێت، لەم حاڵەتەدا
لەرزەکە زگماکییە و هۆکارەکانیش زۆرجار بۆماوەیین، بەمجۆرە چاوی منداڵەکە تێکدەچێت
و ئەنجامی وەک لاوازی بینینی لێ دەکەوێتەوە.
جۆرێکی تر هەیە کە مرۆڤ لەوانەیە دوای شەش مانگ لە لەدایک
بوونی تووشی ببێت و تا کۆتایی تەمەنیشی بەو شێوەیە بمێنێتەوە و چەندین هۆکاری جیاوازی
هەیە.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، چەندین هۆکار و هاندەر هەن کە رەنگە
ببنە هۆی لەرزینی درێژخایەنی پێڵووی چاو کە زۆرجار روودەدات و چاوەکانت بەجێناهێڵێت،
هەندێک هۆکار دەگەڕێننەوە بۆ:
١.کێشەی دەمار یان حاڵەتێکی دەمار لە هەندێک
کەس یان کێشەی دەروونی.
٢.هەندێک کێشەی گەشەکردن بەتایبەت لە مێشکدا
٣.هەندێک کێشەی گەشەکردن لە چاوەکاندا
٤.هەندێک نەخۆشی ناسراوی تۆڕی چاو
٥.هەندێک هەوکردنی دەماری بینین
٦.نەخۆشییە توندەکانی وەکو نەخۆشی ئیسکەلەرۆسیس
٧.ئەو نەخۆشیانەی کە رەنگە کاریگەری لەسەر سیستەمی
دەماری ناوەندی هەبێت
٨.هەروەها کێشەی چاو لە منداڵاندا، وەکو
سترابیزم و ئاوی سپی چاو هۆکارن
٩.کێشەی تەرکیز لە منداڵاندا
١٠.کێشە و تێکچوونی گوێی ناوەڕاست کە کۆنترۆڵی
هاوسەنگی هەموو جەستە دەکات
١١.سەرگێژخواردن لە هەندێک کەسدا
١٢.جەڵتەی مێشک بەتایبەتی رووداوە
گرێدراوەکان بە خوێنبەرەکانی مێشک
١٣. هەندێک جۆری شێرپەنجەی مێشک
١٤.هەندێک کەس کە بەدەست نزیکبینییەوە دەناڵێنن،
دەشێت تووشی ببن
H.Y