پزیشکێک ئاشکرای کرد کە نابێت هەر کە لە خەو هەڵدەستیت سەرجێگاکەت
رێک بخەیت و نوێنەکانت چاک بکەیت، لێکەوتەکانی ئەم کارە لەسەر تەندروستی روون دەکاتەوە.
مایرۆ فیگورا، پزیشکێک کە نۆرینگەکەی لە لۆس ئەنجلۆسە،
پشتڕاستی دەکاتەوە کە رەنگە دۆشەک و بالیفەکان ببنە "مۆڵگە" بۆ خانەکانی
پێستی مرۆڤ، ئەمەش دەبێتە هۆی گەشەکردنی "کەنە"کان.
ئەم مێرووە وردانە کە بە چاو نابینرێن، هەرچەندە بەگشتی
زیانیان نییە، بەڵام دەتوانن ببنە هۆی هەستیاری پێست، بەپێی قسەکانی فیگورا، رێکخستنی
جێگاکەت شێی ناوەوەی دەهێڵێتەوە و ژینگەیەکی گونجاو بۆ زیادبوونی ژمارەی کۆپانەکانی تۆز دابین دەکات،
لە لایەکی ترەوە جێهێشتنی جێگاکە و رێکخستنی یارمەتی وشکبوونەوەی دەدات بە هەواگۆڕکێیەکی
باش.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە ئینستاگرام، فیگورا ئاماژەی بەوە
کردووە، "زیاتر لە ١٠ ملیۆن کەنە لەسەر دۆشەکێکی ئاسایی هەیە، ئەگەر بالیفێکی
دوو ساڵەت هەبێت،١٠٪ـی بارستاییەکەی لەوانەیە کەنە و پیسی بێت."
هەرچەندە کەنەکان نەخۆشی ناگوازنەوە، بەڵام دەبنە هۆی هەندێک
کێشەی تەندروستی، وەک هەوکردنی لووت و کۆکە و وشکبوونەوەی چاو و تێکچوونی خەو، رەنگە
زۆرێک پێیانوابێ کە بەدەست سەرمابوونی بەردەوامەوە دەناڵێنن، بەڵام رەنگە کەنەکان
هۆکارەکە بن.
باشتر وایە لانیکەم دوو هەفتە جارێک سەرچەف و بالیفەکەت
بشۆیت، هەفتەی جارێک باشترە.
H.Y