دواخستنی
نیشانەکانی پیری ویستی هەموومانە بەبێ جیاوازیی، ئەمەش ئەستەم نییە و دەتوانرێت بە
ئەنجامدانی هەندێك گۆڕانکاریی لە سیستمی ژیاندا دەستەبەر بکرێت.
پێنج گۆڕانکاری
لە رۆتینی ژیانی رۆژانەدا دەکرێت یارمەتیدەربێت بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی پیری، وەك
لە بابەتێکی ماڵپەڕی " fabricioormonde"دا باسکراوە، گۆڕانکارییەکانیش ئەمانەن:
١. بە
ئاوی سارد خۆت بشۆ و دووربکەوەرەوە لە بەکارهێنانی ئاوی گەرم.
٢. شەوانە
بەپێی پێویست بخەوە، بەجۆرێك هەموو شەوێك لە هەمان کاتدا بخەوە و لە حەوت بۆ هەشت
کاتژمێر کەمتر نەبێت.
٣. لە
شوێنی فێنکدا زیاتر بمێنەرەوە، چونکە ژیان لە ناوچە ساردەکاندا وادەکات نیشانەکانی
پیری دوابکەون.
٤. دووربکەوەرەوە
لە بەرکەوتنی راستەوخۆ بە تیشکی خۆر و بەبێ بەکارهێنانی دژەخۆر هەرگیز مەچۆرە دەرەوە.
٥. خواردنی تەندروست بخۆ و دووربکەوەرەوە لە خواردنی چەور و شیرین.
H.Y