بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک بە شێوەیەکی توند لە خوێندکارێک دەدات

PM:01:15:31/10/2024

728 جار خوێندراوەتەوە

ڤیدیۆی بەڕیوەبەری قوتابخانەیەک بڵاوبووەتەوە کە بە پێڵاوێک لە دەموچاوی خوێندکارێک دەدات.

بەپێی ماڵپەڕی "alarabiya" لە پارێزگای قاهیرە بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکی سەرەتایی بە شێوەیەکی توند و بە پێڵاوێک لە خوێندکاریک دەدات.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەرکەوتووە سەرەتا پیاوێک قژی منداڵەکە دەگرێت و پاشان بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکە بە پێڵاوێک دەکێشێت بە دەموچاوی خوێندکارەکە.

جێگەی باسە دیمەنی لێدان و سزادانی منداڵانەکە بەشێوەیەکی بەرفراوان لە سۆشیال میدیاکاندا بڵاوبوونەتەوە و شەپۆلێکی گەورەی توڕەیی خەڵکی لێکەوتووەتەوە.

بەرپرسانی پەروەردە ئەوەیان راگەیاند کە بەڕێوەبەری قوتابخانەکە لە ئەرکەکەی دوورخراوەتەوە وەک سزایەک لەسەر ئەو کارەی.