کەشناسیی هەرێم
پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کرد و رایگەیاندووە، لە چەند
ناوچەیەکی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری بارانبارین هەیە.
کەشناسیی هەرێم
رایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواودا دەبێت
بەتایبەتی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی هەرێم، لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک
نمەباران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی هەینی، ئاسمان نیمچەهەور
دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمەبارانی کەم لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم.
کەشناسی دەشڵێت، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما هاوشێوەی
دوێنێ دەبن و سبەینێ کەمێک بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٢٦ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ٢٥ پلەى سیلیزى
دهۆک : ٢٦ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ٢٨ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ٢٥ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٢٧ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٢٦ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ١٦ پلەی سیلیزى
سۆران : ٢٣ پلەى سیلیزى