کاریگەرییەکانی چای نەعنا لەسەر سەرئێشە چین؟

AM:10:14:31/10/2024

928 جار خوێندراوەتەوە

سەرئێشەی زۆر، کە ئەگەری هەیە بەهۆی ماندووبوونەوە تووشی مرۆڤ ببێت، دەکرێت هۆکاربێت بۆ نەمانی هاوسەنگیی جەستە و لاوازبوون، لەم کاتەدا باشترین چارەسەر ئەوەیە کەسەکە بخەوێت و ئەگەر نەیتوانی خەوی لێبکەوێت باشتروایە کوپێک چای نەعنا بخواتەوە چونکە ئەم خواردنەوەیە یارمەتیدەرە لە ئارامبوونەوەی مێشک و باشتربوونی لایەنی دەروونی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی پزیشکی "WebMD"دا بڵاو کراوەتەوە کە تایبەتە بە تەندروستی گشتی و نەخۆشییەکان، خواردنەوەی چای نەعنا چەندین سوودی تەندروستی هەیە.

زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە چای نەعنا کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی مێشک دروست دەکات، یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ئازاری شەقیقە و سەرئێشە ئەمەش بەهۆی ئەو تایبەتمەندییە ئارامکەرەوەیە کە کاردەکات بۆ ئارامکردنەوەی دەمار و ماسولکان.

رۆژانە خواردنەوەی یەک کوپ چای نەعنا رێگری دەکات لە تووشبوون بە سەرئێشە هەروەها تواناکانی بیرەوەری و سەرنجدان و هۆشیاری دەروونی بەرز دەکاتەوە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، چای نەعنا یارمەتی باشترکردنی تەواوی کارکردنی کۆئەندامی هەرس دەدات، ئەمەش دەرفەت دەدات بە توانا دەروونییەکان و هەموو سیستمەکانی جەستە بۆ ئەوەی بە توانای تەواو کاربکەن، هەروەها توندی ئەو تێکچوونانەی ڕیخۆڵە کەمدەکاتەوە کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر تواناکانی مێشک و دەروونهەیە هەروەها هۆکارەکانی فشار کەمدەکاتەوە تەندروستی دەروونی باشتر دەکات.