گۆرانیبێژی لاو لۆران محەمەد، بەرهەمێکی نوێی
بەناوی "سەبرم نەما" بڵاوکردەوە بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ.
هەڵکەوت زاهیری ئاوازدانەری بەرهەمەکە بە ئێن
ئاڕتی دووی راگەیاند: "ئەم بەرهەمە لە ئاوازی منە و تێکستی غەریب قادرە،
لەلایەن سەرکان تەنکەوە کاری ئەرەنجمێنتی بۆ کراوە".
لۆران محەمەد گۆرانیبێژێکی گەنجە و خاوەنی چەند بەرهەمێکە کە کاری ئاوازی
لەلایەن هەڵکەوت زاهیرەوە بۆ ئەنجامدراوە.