گووگڵ لەگەڵ وەشانە نوێیەکەی ئەندرۆید چەند تایبەتمەندییەک پێشکەش دەکات

PM:05:47:30/10/2024

984 جار خوێندراوەتەوە

سیستەمی ئەندرۆید بەدرێژایی ساڵانی دوایی گۆڕانکاری گەورە لە دیزاینەکەیدا بەخۆیەوە بینیوە، هەندێکیان زۆر بەناوبانگ بوون، بەڵام هەندێک گۆڕانکاری هەیە کە خەڵک بێزار دەکات، یەکێک لەوانە پەیوەندی بە چالاککردنی وای فایەوە هەیە لەسەر مۆبایلەکە.

بەو پێیەی گووگڵ خۆی ئامادە دەکات بۆ ئاسانکردنی هەندێک تایبەتمەندی لە نوێترین وەشانی ئەندرۆیددا و گۆڕانکاریکردن تێیاندا کە ڕەنگە ڕێگە بە بەکارهێنەر بدات لە رێی کۆنتڕۆڵ پانێڵی مۆبایلەکەوە قەبارەی ئامڕازەکان دیاری بکات.

وردەکارییەکان سەبارەت بەم نوێکاریانە لە ڕێگەی Android Authorityـەوە دێت، کە ئاماژە بەوە دەکات کە وەشانی داهاتووی ئەندرۆید ڕێگەت پێدەدات وای فای و بلوتوز بە یەک داگرتن هەڵبژێریت.

دەتوانین بڵێین کە گۆڕانکارییەکە سوودبەخش بووە و ڕێگەی بە کۆمپانیاکە داوە کە ئامرازی زیاتر بهێنێتە سەر پانێڵەکە، بەڵام زۆرێک هەستیان بەوە کردووە کە لایەنی کارایی لەبەرچاو نەگیراوە لەکاتی ئەنجامدانی ئەم ڕێکخستنە دیزاینەدا.

کەواتە، تا ئەو کاتەی ئەندرۆید ١٦ لە ساڵی ٢٠٢٥ دێتە ئاراوە، ڕەنگە بە یەک داگرتن وای فای و بلوتوز ببینیت کە داگیرسێنراون.

H.Y