سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی بامێ چین؟

PM:02:09:30/10/2024

2460 جار خوێندراوەتەوە

بامێ سوودی بێشوماری تەندروستی هەیە بەو پێیەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و دژە ئۆکسێنەرە گرنگەکان.

بەپێی ڕۆژنامەی " Times of India" خواردنەوەی ئاوی بامێ بە شێوەیەکی گشتی کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات، بەو پێیەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و دژە ئۆکسێنەرە گرنگەکان، دەتوانیت بامێیەکە پارچە پارچە بکەیت و بۆ ماوەی شەوێک لە ئاودا بهێڵیتەوە پاشان بەیانیان بە گەدەی بەتاڵ بیخۆیتەوە بۆ ئەوەی زۆرترین سوودی لێ وەربگریت.

لێرەدا ئاماژە بە دیارترین سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی بامێ دەکەین، کە بریتین لە:

١. بامێ دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی Aو C, و Kکە پاڵپشتی کارکردنی بەرگری جەستە و تەندروستی پێست و بەهێزی ئێسک دەکەن.

٢. مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم و کالیسیۆمی تێدایە کە پێویستن بۆ کارکردنی ماسولکەکان و تەندروستی ئێسک.

٣. دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر، وەکو کوێرسیتین و فلاڤۆنۆید، کە یارمەتیدەرن لە بەرەنگاربوونەوەی فشاری ئۆکسجین لە جەستەدا.

٤. رێژەیەکی بەرزی ریشاڵی تێدایە کە یارمەتیدەرە لە باشترکردنی هەرسکردن و رێگری لە قەبزی دەکات، کاری ریخۆڵەکان باشتر دەکات.

٥. دژە ئۆکسێنەر و ڕیشاڵی تواوەی ناو ئاوی بامێ یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی تەندروستی دڵ، ئاستی کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.

٦. پۆتاسیۆمی ناو ئاوی بامێ یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی ئاستی پەستانی خوێن.

٧. ڤیتامین و دژە ئۆکسێنەرەکانی ناو ئاوی بامێ پێستێکی تەندروست دابین دەکەن لەڕێگەی کەمکردنەوەی دەرکەوتنی پەڵە و باشترکردنی پێکهاتەی گشتی پێست.

٨. بەهۆی ڕێژەی ڕیشاڵەکانییەوە وا دەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێربوون بکەیت، بەم شێوەیەش یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

٩. چڕیی بەهێزی ڤیتامین سی لە ئاوی بامێدا یارمەتی بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە دەکات.

١٠. یارمەتی ڕێکخستنی ئاستی شەکر لە خوێندا دەدات.