دارچین یەکێكە لەو بەهاراتانەی کە تام و بۆنێکی
خۆشی هەیە، سەرەڕای سوودە زۆرەکانی بەڵام خواردنی بڕێکی زۆر لە دارچین ڕەنگە کاریگەری
لاوەکی لێبکەوێتەوە.
ئاماندا فرانکینی پسپۆری خۆراکی هۆشداریدا لەوەی
خواردنی بڕێکی زۆر کە دەگاتە سێ کەوچکی بچوک لە ڕۆژێکدا زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.
زۆر خواردنی ئەگەری هەیە ببێتە هۆی کێشەی تەندروستی
وەک تێکچوونی جگەر و برینی دەم و دابەزینی شەکری خوێن، هەروەها دارچین لەوانەیە ببێتە
هۆی کێشەی هەناسەدان وەک کۆکە و کێشەی هەناسەدان.
ئاماندا فرانکینی ئامۆژگاری ئەو نەخۆشانە دەکات
کە دەرمانی روونکردنەوەی خوێن دەخۆن پێداچوونەوە بە ژەمە دارچینەکانیان بکەن بۆ ئەوەی
لە ئەگەری کارلێکی دەرمانەکان دوور بکەونەوە هەروەها دەبێتە هۆی هەستیاری و
سووربوونەوەی پێست، زۆر خواردنی دارچینی لێدانی دڵ زیاد دەکات پێویستە ئەو کەسانەی
کێشەی دڵ و خوێنبەرەکانیان هەیە خۆیان بەدوور بگرن لە خواردنی.