کاریگەرییە زیانبەخشەکانی شاشە لەسەر منداڵان

PM:08:06:29/10/2024

2180 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک لە منداڵان تووشی چەندین کێشەی تەندروستی دەبن کە بەهۆی زۆر بەکارهێنانی شاشەکانەوە بۆ ماوەیەکی زۆر دووچاری دەبن، وەک مۆبایلە زیرەکەکان، تابلێتەکان، کۆمپیوتەرەکان و هتد.

کاریگەریی شاشەکان لەسەر تەندروستی منداڵان هەمەلایەنە و رەنگە یەکێک لە کێشەکان نیشانەی ئازاری ماسولکەیی بێت، کە رەنگە درێژخایەن بێت، نیشانەیەکە کە بە ئازار دەناسرێتەوە و خاڵەکانی دەستپێکردنی ریشاڵی ماسولکەیی لە چەندین شوێن توندن و دەتوانن لە هەر بەشێکی جەستەدا دەربکەون، بەپێی راپۆرتێکی WEBMD.

لە کاتێکدا ئازاری ماسولکەکان دەتوانێت کاریگەری لەسەر منداڵان هەبێت لە هەر تەمەنێکدا بێت، بەڵام پێدەچێت زۆرترین جار لەو منداڵانەدا رووبدات کە رۆژانە بۆ ماوەیەکی زۆر دادەنیشن یان بە لایەنی زۆرەوە جۆرە چالاکییەک ئەنجام دەدەن کە جووڵەکانی دووبارە و سێبارە دەبێتەوە و فشار دەخاتە سەر مل و پشت و ماسولکەکانی شان بە تایبەتی.

لە خوارەوە نیشانەکانی نەخۆشی پەستانی ماسولکەیی لە منداڵاندا دەخەینە روو:

١. گرژبوون و رەقبوونی ماسولکەکان: ئازاری ماسولکەکان لە منداڵاندا بەزۆری لە گرژبوونی ماسولکەکانەوە دەست پێدەکات، بەتایبەتی ئەوانەی لە مل و شان و پشتدان.

٢.ئازاری ناوچەیی: زۆرجار لە شوێنە تایبەتەکاندا دەردەکەوێت، کە بە شێوەیەکی باو پێی دەوترێت خاڵی دەستپێکەر، بەڵام هەندێکجار لە دەرەوەی ئەو شوێنە ناوچەییە دەردەکەوێت.

٣.سنووردارکردنی جوڵە: منداڵ هەست بە رەقبوون و ناڕەحەتی دەکات لە هەندێک ماسولکەدا، وە ئەگەری هەیە منداڵەکە ئازاری هەبێت تەنانەت لەکاتی ئەنجامدانی کارێکی سادە وەک جوڵاندنی سەری یان بەرزکردنەوەی قۆڵەکانی.

٤.تەزین: ئازار لە کاتی دەست لێدانی ئەو شوێنانەی ماسولکەکاندا کە بە خاڵەکانی دەستپێکردن ناودەبرێن، رەنگە هەندێک جار هەست بە تەزین بکات.

٥.ئازار دەستوەردان دەکات لە خەوتن: ئەو منداڵەی بەدەست ئازاری درێژخایەن دەناڵێنێت لەوانەیە نەتوانێت بخەوێت، تێکچوونی خەویش دەبێتە هۆی توندبوونەوەی زۆر و ماندوێتی.

٦.کاریگەری سۆزداری: ئازاری درێژخایەن لەوانەیە ببێتە هۆی گۆڕینی باری دەروونی و توڕەبوون و هەندێکجار دڵەڕاوکێ یان فشاری دەروونی، کە دواتر کاریگەری لەسەر ئەدای کارکردن لە پەروەردە و تەندروستی دەروونیدا دەبێت.

H.Y