نیاندەرتاڵەکان ٤٣٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر لەسەر زەوی ژیاون

PM:04:54:29/10/2024

7292 جار خوێندراوەتەوە

نیاندەرتاڵەکان مێژوویەکی درێژخایەنی پەرەسەندنیان هەیە. سەرەتاییترین نموونەی ناسراوی بەردبووە هاوشێوەکانی نیاندەرتاڵ نزیکەی ٤٣٠ هەزار ساڵە.
ناسراوترین جۆری نیاندەرتاڵەکان لە نێوان نزیکەی ١٣٠ بۆ ٤٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر ژیاون، دوای ئەوە هەموو بەڵگە مێژووییەکان لەسەریان لەناو چووە.

نیاندەرتاڵەکان لە ئەوروپا و ئاسیا پەرەیان سەندووە لە کاتێکدا مرۆڤە مۆدێرنەکانی وەک ئێمە "هۆمۆ ساپیێنس"لە ئەفریقا پەرەیان سەندووە.

بە حوکمدان بە بەڵگە بەردبووەکانی سیما دی لۆس هویسۆس لە باکووری ئیسپانیا و سوانسکۆمب لە کێنت، رەچەڵەکی نیاندەرتاڵەکان تا ٤٠٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەوروپادا بەڵگەی لەسەرە.

نیاندەرتاڵەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ئۆراسیادا بوون، لە پورتوگال و وێڵزەوە لە رۆژئاوا لەودیوەوە تا شاخەکانی ئاڵتای سیبیریا لە رۆژهەڵات.

دانیشتوانی نیاندەرتاڵەکان خۆیان لەگەڵ ژینگەکەیان گونجاندووە، نزیکەی ٦٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ژینگە ساردەکانی زەوی لە ئینگلتەرا و سیبیریا دەژیان و لە هەمان کاتدا لە دارستانە نیمچە گەرمەکانی ئیسپانیا و ئیتاڵیاش نزیکەی ١٢٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر ژیاون.
H.Y