خواردنی ریحانە چ کاریگەرییەک لەسەر جەستە دروست دەکات؟

PM:04:08:29/10/2024

2932 جار خوێندراوەتەوە

رێحانە رووەکێکی گیایی بۆنخۆشە سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، چونکە چەندین ماددەی خۆراکی گرنگی تێدایە بۆ جەستە، هەر بۆیە بە رووەکێکی نایاب و سەرسوڕهێنەر دەناسرێت.

لە راپۆرتێکی ماڵپەڕی پزیشکی " Eating Well" دا باس لەوە دەکات رێحانە سوودێکی زۆری هەیە بۆ ئەو نەخۆشانەی کە پەستانی خوێن و شەکرەیان بەرزە.

رێحانە کاریگەری ئەرێنی لەسەر شەکری خوێن هەیە، بەو پێیەی کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرزی شەکرەکە ئەمەش لەبەرئەوەی دژە ئۆکسانی تەندروست لەخۆدەگرێت کە هەوکردن لە جەستەدا بەگشتی کەمدەکاتەوە.

تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکانیش بەرز دەکاتەوە و رۆیشتنی خوێن لە بۆرییەکاندا باشتر دەکات، بەمەش سوود بەو نەخۆشانە دەگەیەنێت کە پەستانی خوێنیان بەرزە و بەرزترین ئاست و تێکچوونی چاوەڕوانکراو کەمدەکاتەوە.

هەروەها ئەو نەخۆشانەی بەرگری جەستەیان کەمە پێویستە رێحانە بخۆن بۆ ئەوەی تەندروستی گشتی و بەرگری جەستەیان بەگشتی باشتر بکەن،

خستنەناوەوەی گەڵاکانی بۆ ناو خۆراک بۆ ئەوەی تەندروستی گشتی و بەرگری جەستە بەگشتی باشتر بکەن، هەروەها بەرگری جەستە لە دژی نەخۆشی و دووبارەبوونەوەی هەوکردنەکان دژە ئۆکسانی تەندروست لەخۆدەگرێت کە رێگری لە زیانگەیاندن بە خانەکان دەکات، بەمەش بەرگری جەستە بەرز دەبێتەوە، تەندروستی و هێز و رێگریکردن لە زیان و فشاری ئۆکسجینی و بەم شێوەیە هێز و سەلامەتی و کارەکانی جەستە بەرز دەکاتەوە.

هەروەها ریحانە توانای بیرکردنەوە و توانای هزری باشتر دەکات، ئەمەش بەشێوەیەکی بەرچاو تەندروستی دەروونی باشتر دەکات توێژینەوەکان دەریانخستووە کە مرۆڤ لە شێرپەنجە دەپارێزێت و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی کەمدەکاتەوە، ئەمە جگە لەوەی لە کێشەکانی بینین و ئاوی سپی چاو دەمانپارێزێت، هەروەها ریحانە ماددە و ڤیتامینە جیاوازەکانی تێدایە کە توانای کەمکردنەوەی توندی هەوکردنی گشتییان لە جەستەدا هەیە.

H.Y