کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ
و سبەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و سبەی ئاسمان هەور دەبێت.
کەشناسی هەرێم
رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما
نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
ئەوەش هاتووە، سبەی چوارشەممە، ئاسمان نیمچەهەور
دەبێت و لە ناوچەشاخاوییەکان هەورى تەواو دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک نزم دەبنەوە
بەراورد بەتۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٢٥ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ٢٤ پلەى سیلیزى
دهۆک : ٢٣ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ٢٦ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ٢٥ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٢٥ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ١١ پلەى سیلیزى
سۆران : ٢٣ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٢٧ پلەى سیلیزى