بۆچی نانی بەیانی بە گرنگترین ژەم دادەنرێت؟

AM:10:30:29/10/2024

2364 جار خوێندراوەتەوە

بۆئەوەی پارێزگاری لە رێکی جەستەت بکەیت پێویستە لە ژەمی بەیانییەوە سیستمی تایبەتی خواردنت هەبێت و بە وریاییەوە خۆراکەکانت هەڵببژێریت.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "WEBMD"، وازهێنان لە نانی بەیانی دەبێتە هۆی هەستکردن بە ماندوێتی و توڕەبوون و کەمبوونەوەی تەرکیز، توێژینەوەکان پشتگیری لە گرنگی خواردنی نانی بەیانی تەندروست و خۆراکی و هاوسەنگ دەکەن، کە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر جەستە و دەروون هەیە بە درێژایی ڕۆژ، بەو پێیەی نانی بەیانی یەکەم ژەمە خواردنە کە جەستە وەریدەگرێت.

پسپۆران ئاماژە بە گرنگترین سوودەکانی نانی بەیانی دەکەن کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات، جێگەی باسە کاتێک بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر نان نەخواردووە، گلوکۆزی ناو جەستەت زۆر دادبەزێت و ئەمەش تووشی لاوازی و کەم ووزەیت دەکات بەڵام بە خواردنی نانی بەیانی دووبارە وزەی پێویست دەگەڕێتەوە بۆ جەستەت.

نانی بەیانی بە سوودە بۆ دەستکەوتنی ڤیتامین و مادە کانزایی و خۆراکیەکان گرنگەکان وەک کالیسیۆم، ئاسن، ڤیتامین Bو مادە ریشاڵییەکان

خواردنی نانی بەیانی ناهێڵێت کێشت زیاد بکات و لەنەخۆشییەکانی تایبەت بە قەڵەوی دوور دەخاتەوە هەروەها بەدوورمان دەگرێت لە شەکرەی جۆری دوو.