رەوەند جەلال، یەکێک لە
بەشداربووە دیارەکانی بەرنامەی خۆشترین دەنگی NRT2، یەکەم بەرهەمی هونەریی "بە
ناوی بادەی دەستی تۆ" بڵاوکردەوە.
بەپێی زانیارییەکانی
دیجیتاڵ میدیای NRT2، بەرهەمەکەی
رەوەن جەلال لە ئاوازی هونەرمەند دیاری قەرەداغییە و تێکستی حەسی قەرەداغییە، لەلایەن
بڵند قەرەداغی و لاوک لەتیفەوە کاری میوزیکی بۆ کراوە.
رەوەند جەلال یەکێک بوو
لە بەشداربووە دیارەکانی بەرنامەی خۆشترین دەنگی ئێن ئاڕتی دوو، توانی تاکو قۆناغی
سێیەم بڕوات و گۆرانییەکانی دەنگدانەوەیەکی بەرچاوی لە سۆشیال میدیادا
دروستکردبوو، بەتایبەت وتنەوەی گۆرانی "من مەلێکی لانەوازم" کە لەگەڵ
دیاری قەرەداغی مامۆستای بەیەکەوە وتیان.
خاوەنی یەک بەرهەمی
تۆمارکراوی تایبەت بە خۆیەتی بە ناوی "بادەی دەستی تۆ" ، کە لە ئاوازی
دیاری قەرەداغییە.