بۆ یەکەم جار رۆبۆرتێک ئامێرێکی میوزیک دەژەنێت

PM:04:26:26/10/2024

556 جار خوێندراوەتەوە

ڤیدیۆ کلیپێکی رۆبۆتێک کە ئامێرێکی ژێدار دەژەنێت، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، ئەمەش پێشکەوتنێکە کە رەنگە جێی خۆی لە مێژووی میوزیکدا بکاتەوە.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەرکەوتووە کە رۆبۆتەکە پێکهاتووە لە دوو قۆڵی کانزایی، لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا لەگەڵ ئەندامانی ئۆرکێسترای سیمفۆنی مالمۆ، لە باشووری سوید، چەلۆ دەژەنێت.

ئەمە بە یەکەم نمایشی رۆبۆتێک لە مێژوودا دادەنرێت کە چەلۆ دەژەنێت شانبەشانی ئۆرکێسترایەک، بەپێی ماڵپەڕی "ئینترێستینگ ئینجینییەرینگ".

رۆبۆتەکە لەلایەن توێژەر و میوزیکدانەر فرێدریک گران پەرەی پێدراوە، بۆ ژەنینی چەلۆ پشتی بە ئامرازەکانی زیرەکی دەستکرد نەبەستووە، بەڵکو لەبری ئەوە بە بەکارهێنانی نۆتە میوزیکییەکان میوزیکدانەر جاکۆب مۆلراد بەرنامەیەکی بۆ داڕشتووە کە تایبەت بە رۆبۆتەکە نووسراوە.

لای خۆیەوە جاکۆب مۆلراد جەختی لەوە کردەوە کە "میوزیکی ئاکۆستیکی کە رۆبۆتەکان دەیژەنن بە دڵنیاییەوە فۆرمێکی هونەرییە و بۆ خۆی سەکۆیەکە، بەڵام وتی پێموانییە بە هیچ شێوەیەک جێگەی ژەنیاری مرۆڤ بگرێتەوە".

H.Y